كارمەندێكی كارەبای سلێمانی بەهۆی تەزووی كارەباوە “قۆڵێكی بڕدرایەوە”

پاش ئەوەی كارمەندێكی كارەبای سلێمانی لەكاتی كاركردندا تەزووی كارەبا لێی دەدات و بریندار دەبێت، قۆڵێکی دەبڕدرێتەوە.

بەڕێوبەرایەتیی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، “ڕۆژی هەینی ڕابردوو کارمەندێکی هۆبەی چاکسازیی کارەبای سەیوان، بەهۆی بەرکەوتنی بە تەزووی کارەبا لەکاتی ڕاپەڕاندنی کارەكەیدا بریندار بوو”.

کاروان مەعروف لێپرسراوی هۆبەی چاکسازیی سەیوان ڕایگەیاندووە، “كارمەندەکەمان ناوی عومەری مەلا حەسەنە، بە ناونیشانی بەڕێوبەری تەکنیکی پێشکەوتوو، هەینی ڕابردوو تەزووی کارەبا لێیداوە بەداخەوە ئەمڕۆ دووشەممە 21ی كانونی یەكەم، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دەستی ڕاستی لەدەستدا”.

بەڕێوبەرایەتیی كارەبای سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئەو کارمەندە برایەکیشی بە بەرکەوتنی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستداوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەئوف: وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ دا

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێم داوە. عەلی رەئوف نوێنەری…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بەهیممەتی سەرۆك بافڵ، ئێستا یەكێتی هێزێكی زۆر كاریگەرە و دەتوانێت ئەو گۆڕانكارییە بكات كە خەڵك چاوەڕێی دەكات

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال بارەگای مەڵبەندی 14ی رێكخستنی كۆیەی (ی.ن.ك)ی بەسەركردەوە و شێوازەكانی پەرەپێدان…
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی: لیژنەیەکمان لەسەر ئەو دەنگۆیانە پێکهێناوە کە دەربارەی د. عەبدوللەتیف بڵاوکراونەتەوە

زانکۆی سلێمانی ئاشکرایدەکات، لیژنەیەکی باڵایان لەسەر ئەو دەنگۆیانە پێکهێناوە کە دەربارەی د. عەبدوللەتیف بڵاوکراونەتەوە و دواتر بە شەفافانە…
Total
0
Share