ئاگاداریت قاوە چی لە جەستە دەكات؟ ئەنجامی توێژینەوەیەك بخوێنەرەوە

ئەنجامی توێژینەوەیەكی زانستیی نوێ دەڵێت، خواردنەوەی قاوە بۆ ئەو كەسانەی بەرزەپەستانی خوێنیان هەیە مەترسیدارە.

ئەگەر كەسێك پەستانی خوێنی 16/10 یاخود بەرزتربێت، ئەوا خواردنەوەی دوو بۆ سێ كوپ قاوە لە رۆژێكدا مەترسیی مردنی بە نەخۆشییەكانی دڵ بەراورد بەو كەسانەی قاوە ناخۆنەوە بۆ دوو هێندە بەرزدەكاتەوە، وەك ئەنجامی توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە.

دكتۆر ماسایوكی تیراموتو مامۆستا لە كۆلێژی پزیشكی لە زانكۆی ئوساكا لە ژاپۆن رایگەیاند، “سەرسامبووین بەوەی زۆر خواردنەوەی قاوە، پەیوەندیی هەیە بە زۆربوونی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان لای ئەو كەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە”.

توێژینەوەكە درێژخایەن بووە و خەڵكی چەندین شار و ناوچەی ژاپۆنی بە نموونە وەرگرتووە، بە درێژایی 19 ساڵ پشكنینی پزیشكیی بۆ كەسەكان كردووە و زانیاریی لەبارەی زیاتر لە 800 حاڵەتی مردنەوە كۆكردووەتەوە كە كەسەكان بەهۆی نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكانەوە مردوون، دەركەوتووە رێژەی ئەگەری مردنی كەسانی تووشبوو بە بەرزەپەستانی خوێن، لەگەڵ زۆرخواردنەوەی قاوەدا هەڵدەكشێت.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای هەینی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

بە دەهۆڵ و زوڕناوە ئاهەنگی جیابوونەوە لە هاوسەرەکەی دەگێڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share