کچێکی هەرزەکار سێ ئەندامی خێزانەکەی کوشت و دووانی دیکەشی بریندارکرد

لە رووداوێکی نامۆدا لە وڵاتی ئوردن کچێکی هەرزەکار دەستڕێژی گوللەی لە ئەندامانی خێزانەکەی کرد و سیانیانی کوشت و دووانی دیکەشی بریندارکرد.

میدیا عەرەبییەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویانکردووەتەوە، “لە سنووری ناوچەی ئیربەدی باکووری ئوردن، کچێکی هەرزەکاری تەمەن 17 ساڵ دەستدڕێژی گوللەی لەسەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی کردووە و لە ئەنجامدا سیانیانی کوشتووە و دووانی دیکەشی بریندارکردووە”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، “لەدوای رووداوەکە پۆلیس و تیمی فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە و بکوژەکەشیان دەستگیرکردووە”.

ئاشکراشیانکرد، “کچەکە دانی بەوەداناوە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە ئەو تاوانەی ئەنجامداوە، بەڵام وردەکاری زیاتری ئاشکرانەکردووە لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share