“دامەزراوەی ڤیم” دیبەیتێك لەبارەی دەستوورەوە رێكدەخات

بۆچی تا ئێستا هەرێمی کوردستان خاوەنی دەستووری خۆی نییە؟، هەوڵەکانی نووسینەوەی دەستوور گەیشتنە کوێ و رێگرییەکان چین؟، تەوەرەكانی دیبەیتێك دەبن كە ئەمڕۆ “دامەزراوەی ڤیم” لە شاری سلێمانی بۆ دوو پسپۆڕی بوارەكە بەڕێوەیدەبات.

دیبەیتەكە بە ناونیشانی “دەستوور لە نێوان نووسینەوە و فەرامۆشکردندا” دەبێت و لە لایەن “دامەزراوەی ڤیم”ـەوە بۆ هەریەك لە د. یوسف گۆران، خاوەنی دکتۆرا لە یاسای دەستووری و  د. ئیسماعیل نامیق، هەڵگری دکتۆرا لە یاسا رێكدەخرێت.

لەگەڵ ئەوەی هەرێمی کوردستان زیاتر لە سێ دەیەیە خاوەنی دەسەڵاتی خۆیەتی، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستوورێکی تایبەتی نییە. بەشدارانی دیبەیتەكە لەبارەی ناوەڕۆكی گفتوگۆكانیانەوە دەڵێن، وەڵامی ئەو پرسیارانە دەدەنەوە كە چۆن دەسەڵاتەكان رێكبخرێن و ئایا یەكڕیزی دەستوور دەستەبەردەكات؟، بۆچی لایەنە سیاسییەكان لەبارەی ئەو پرسەوە یەكدەنگنین و ئایا لە ئێستادا دەستوور بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە؟.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: تاوەکو کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت ئاشتی و سەقامگیری لە رۆژهەڵات نایەتەدی

بابەتی دواتر

زێدان تەنها یەک بژاردەی لەبەردەمدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share