زێدان تەنها یەک بژاردەی لەبەردەمدایە

بەردەوامبوونی دیدیێ دیشامپ لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا، زینەدین زێدان لە یانەی یوڤانتۆس نزیککردووەتەوە.

ڕۆژنامەی “لیکیپ”ی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، مانوێل لو گرانتی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا داوای لە دیدیێ دیشامپ کردووە لە پۆستی ڕاهێنەری “لێس بلوس” بەردەوام بێت، جەمسەرەکان نزیکن تاوەکو مۆندیالی 2026 گرێبەستێکی نوێ واژۆبکەن، ئەم هەنگاوەش هیچ چانسێکی بۆ زینەدین زێدان نەهێشتووەتەوە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، لە ئێستادا زێدان تەنها یەک بژاردەی لەبەردەستدا ماوە، ئەویش یانەی یوڤانتۆسە.

زێدان لەگەڵ یانەی یوڤانتۆس پەیوەندییەکی توندوتۆڵی هەیە، ئەگەرێک هاتووەتە ئاراوە لەگەڵ دەستبەکاربوونی ئیدارەی نوێدا ماسیمیلیانۆ ئالێگری دووربخرێتەوە، بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی نوێی “خانمە پیرەکە” ڕەنگە زێدان پۆستی ڕاهێنەری یانەی ناوبراو وەربگرێت.

بابەتی پێشتر

"دامەزراوەی ڤیم" دیبەیتێك لەبارەی دەستوورەوە رێكدەخات

بابەتی دواتر

ئینێستا دەبێتە یاریدەدەری چاڤی؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share