وتەبێژی حکومەتی هەرێم: زیاتر لە 10 قاچاخچی دەستگیرکراون

وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەکاتی گەڕانەوەی کۆچبەرانی کورد لە بیلاڕوسیاوە بۆ هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر بەقاچاخبردنی هاوڵاتییان زیاتر لە 10 کەس دەستگیرکراون.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “تا ئێستاش ناونوسین بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتییانی هەرێم لە بێلاڕوسیاوە بەردەوامە و ئەوانەشی ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە لە %95ی دانیشتووی هەرێمن”.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، “هەر کەسێک بە فێڵ و قاچاخی بیەوێت خەڵکی هەرێم بباتە دەرەوە، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و دەستگیردەکرێت”.

جوتیار عادل وتی، “حکومەتی هەرێم پلانێکی جدی هەیە بۆ کەمکردنەوەی کۆچکردن و لیژنەی پێویست لێکۆڵینەوە دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی کۆچ و خۆشمان هەستمان بەوە کردووە، دیاردەی کۆچ لە هەرێم سەریهەڵداوەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هێزێک بتوانێت چالاکوانێک بە یاسای تیرۆر سزابدات، دەتوانێت پاساو بۆ زیندانیکردنی هونەرمەندێکیش بدۆزێتەوە

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال رایدەگەیەنێت، هونەر لەژێر حکومڕانیی هێزێکی پۆلیسیدا نەک هەر گەشەناکات، بەڵکو بەلاڕێشدا دەبرێت…
Total
0
Share