ئیدارەى یانەى پاریس سانجێرمان پلانێکی تایبەتی داناوە بۆ لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی، دواى کۆتایی هاتنی ئاهەنگی بەدەستهێنانی ناسناوی مۆندیال.
بە پێی پلانەکە، ئیدارەى پاریس پشوو بە مێسی دەدات و دواتربەشداری یارییەکانی پاریسی پێدەکاتەوە.
پاشان ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەى دوو ساڵی تر لە یانەکە بیهێڵێتەوە.
پلانەکە بەم جۆرەیە:
– 10 ڕۆژ پشوو
– گەڕانەوە بۆ ڕاهێنان لە ژووری جومناستیک
– گەڕانەوە بۆ ڕاهێنانی بەکۆمەڵ
– بەشداریکردن لە یارییەکانی پاریس دواى 16 ڕۆژی تر
– دەستکردن بە گفتوگۆ دەربارەى نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى
– گرێبەستەکە بۆ دوو ساڵە و تا ساڵی 2025 دەبێت