خولی ئیتاڵیا “کۆپی پەیستی” تەکنەلۆژیاکەی مۆندیال دەکات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا دووپاتیکردەوە، کە تەکنەلۆژیای “ئۆفسایدی نیمچە ئۆتۆماتیکی” بۆ دەستنیشانکردنی حاڵەتەکانی “ئۆفساید” دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

تەکنەلۆژیای “ئۆفسایدی نیمچە ئۆتۆماتیکی” لە مۆندیالی قەتەری 2022 سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا، بەرپرسانی خولی ئیتاڵیا دەیانەوێت بۆ یاریدەدانی داوەرانی “کالچیۆ” ئەم تەکنەلۆژیایە بەکاربخەن.

فیدراسیۆنی ئیتاڵیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەکارهێنانی تەکنەلۆژیاکە لە هەفتەی (20)ی “سیریا ئەی”یەوە دەستپێدەکات، کە بڕیارە لە کۆتایی مانگی کانونی دووەم بەڕێوەبچێت، ڕوونیشیکردووەتەوە، پەسەندکردنی ئەم بڕیارە دوای ڕاوێژکردن بووە لەگەڵ لیژنەی داوەرانی ئیتاڵیا.

هەفتەی (20)ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا زۆرێک لە یارییە گەورەکانی تێدا ئەنجامدەدرێت، دیارترینیان یاریی نێوان ناپۆلی و ڕۆما-یە.

بابەتی پێشتر

وشكەساڵی عێراقییەكان ناچاری كۆچكردن دەكات

بابەتی دواتر

پاریس سانجێرمان پلانی تایبەتی هەیە بۆ مێسی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share