شەش یاریزانی ڕیاڵ مەدرید چارەنوسییان نادیارە

ئیدارەى یانەى ڕیاڵ مەدرید ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەى داهاتووی هەشت یاریزانی یانەکەى یەکلایی بکاتەوە.

پلانی ئیدارەى یانەى ڕیاڵ مەدرید بەم جۆرەیە:

– هیچ شتێک نەگۆڕاوە لەسەر ماریانۆ دیاز، دەڕوات

– سیبایۆس گرێبەستی مانەوەى پێشکەش نەکراوە، چاوەڕێ دەکرێت لە نیوەى وەرزی دووەمدا سەیری ئاستی دەکرێت، باش دەرکەوت، ساڵێک دەهێڵرێتەوە، باش نەبوو، دەفرۆشرێت

– ناچۆ گرێبەستی مانەوەى پیشکەش نەکراوە، بەڵام ئیدارەى یانەکە خۆشیان دەوێت و نایانەوێت بڕوات

– ئاسینسیۆ هیچ گرێبەستێکی مانەوەى پێشکەش نەکراوە، چاوەڕێی ئاستی دەکرێت لە نیوەى وەرزی دووەم، ئاستی بەرز بوو دەهێڵرێتەوە، خراپ بوو ، دەفرۆشرێت.

– بە مۆدریچ وتراوە دەبێت ساڵێکی تریش بمێنیتەوە، ئەویش ڕازی بووە

– داوا لە تۆنی کروز کراوە لە یانەکە بەردەوام بێت لانی کەم ساڵێکی تر، بەڵام ئەو دەیەوێت واز بهێنێت، کروز دەیەوێت ئەمە دواین وەرزی یاریکردنی بێت و ڕووبکاتە ڕاهێنەرایەتی، بەڵام ئیدارەى ڕیاڵ دەیەوێت ساڵی داهاتووش بمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپا به‌ 12 یاری 40 گۆڵ نمایشکرا

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی قۆناغی پێنجه‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را…
Total
0
Share