سوارێز: بەڵێ، کومان تەلەفونی بۆ کردم و ئەوەی لە بەرشلۆنە ڕوودەدات کێشەی من نییە

ئەستێرەی ئورۆگوایی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، لویس سوارێز ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی بەرشلۆنە لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی پلە یەکی ئیسپانیا بە تایبەت ناودەبات.

هێرشبەرە سیلیستیەکەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕاگەیاندووە، ” ڕوبەڕوبوونەوەی هەندێک لە هاوڕێیانی یانەی بەرشلۆنە شتێکی تایبەتە، هەتا مردن پارێزگاری لە درێسی ئەتلەتیکۆ دەکەم، من لە هەر یانەیەک یاریمکردبێت بەهەموو وزەیەکەوە هەوڵی سەرخستنیانمداوە”.

هەروەها دەڵێت، ” ئەگەر بەرانبەر بەرشلۆنە گۆڵ تۆماربکەم ئاهەنگی سەرکەوتن ناگێڕم، بێڕێزی بەرانبەر هاوڕێ کۆنەکانم و یانەی بەرشلۆنە نانوێنم، ئەو یانەیە زۆری بە من بەخشی”.

لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی بارتۆمیوی سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە، دەڵێت، ” لە ڕاستیدا گرنگی بەوە نادەم کە لە بەرشلۆنە ڕوودەدات، ئەمڕۆ من پارێزگاری لە درێسی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکەم”.

لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی مێسی و پەیوەندی لەگەڵ ئەو یاریزانە، سوارێز دەڵێت، ” پەیوەندی نێوان من و مێسی لە سنووری تۆپی پێ لایداوە، بەردەوام لە بارەی چەندین بابەتی دەرەوەی تۆپی پێ قسەدەکەین”.

لە کۆتاییشدا نهێنی ماڵئاواییکردنی لە یانەی بەرشلۆنە دەردەخات و دەڵێت، ” کومان بەتایبەتی پەیوەندی پێوەکردم و پێیوتم، کە پێویستە یانەی بەرشلۆنە بەجێبهێڵم، منیش پێموت، مافی ئەوەم هەیە لەگەڵ پێکهاتەی بارسا ڕاهێنان بکەم تاوەکو لەگەڵ ئیدارەی یانەی بە چارەسەرێک دەگەم”.

سوارێز دوای پشتگوێخستنی لەلایەن ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەرەوە، لە هاوینی 2020 پەیوەندی بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە کرد، لەم وەرزەدا پێنج یاری بە درێسی ڕۆخی بلانکۆسەوە کردووە، چوار گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵێکیشی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیار و ڕاسپارده‌ى نوێی ده‌ركرد

بابەتی دواتر

زێدان بە چ شێوەیەک کەلێنی کاسیمێرۆ و هازارد بەرانبەر ڤالێنسیا پڕدەکاتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share