کیربەر بەشداریی کراوەی ئەمریکا ناکات و هۆکارەکەشی ئاشکرا کرد

خانمە یاریزانی تێنسی سەرزەوی ئەڵمانی، ئەنجیلیک کیربەر کشانەوەی لە پاڵەوانێتی “کراوەی ئەمریکا” ڕاگەیاند، هۆکارەکەشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئاشکرا کرد.

لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکا دەستپێدەکات و لەسەر ئاستی کوڕان نۆڤاک دیۆکۆڤیچ بەشداری ناکات، بەوپێیەی ئامادە نییە ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرێت.

لەسەر ئاستی کچان، ئەنجیلیک کیربەری ئەڵمانی بە هەمانشێوە کشانەوەی ڕاگەیاند، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە دووگیانە و ناتوانێت ژیانی خۆی و منداڵەکەی بخاتە مەترسییەوە.

کیربەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، “بەڕاستی دەمویست بەشداری کراوەی ئەمریکا بکەم، بەڵام دواتر بۆم دەرکەوت یاریکردنی دوو کەس بەرامبەر بە کەسێک دادپەروەری تێدا نییە، من پرۆفیشناڵم و ئەوەش هەموو شتێکە بۆم، سوپاسگوزاری ئەو ڕێگە نوێیەم کە هەڵمبژاردووە.”

کیربەری تەمەن 34 ساڵ لە مانگی ئایاری 2022 دوایین ناسناوی خۆی بەدەستهێنا کە پاڵەوانێتی ستراسبۆرگ بوو، لە تەمەنی وەرزشییدا 14 ناسناوی گەورەی بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

خێزانی براینت لەلایەن دادگاوە قەرەبوو کرایەوە

بابەتی دواتر

28 بەنزینخانە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالێتییەوە سزادران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share