بکوژی گەنجەکەی خەبات دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتباری کوشتنی گەنجێک لە قەزای خەبات و بریندارکردنی کەسێکی دیکەی لەسەر شوێنی راگرتنی ئۆتۆمبێل راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “دوای بەدواداچوونێکی چڕ و وورد و چاودێریکردنێکی زۆر هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر شەوی رابردوو کاتژمێر11:30 خولەک تۆمەتبار (ک. ش. چ.) کە دوو رۆژ لەمەوبەر لە قەزای خەبات هەڵسابوو بەکوشتنی هاوڵاتییەک بە ناوی رێباز حەیدەر و بریندارکردنی فەرهاد ئەحمد، خۆی رادەستی هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا بۆ ئەوەی رێڕەوی یاسایی بەرامبەر بگیرێتە بەر”.

بابەتی پێشتر

میری قەتەر: بەڵێنەکەمان بەجێگەیاند

بابەتی دواتر

هاوردەكردنی تەماتە قەدەغەكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی راپەڕین لەبارەی داخستنی شەقامێک شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت، “بەهۆی کارکردن لە چوارڕیانی سەرەکی، ئاڕاستەیەکی شەقامەکە دادەخرێت”. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین شۆفێران…
زیاتر ببینە

لە هەڵەبجە پشوو راگەیەندرا‌

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، سبەی یەكشەممە لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی سنوورەكە پشووە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی…
Total
0
Share