هاوردەكردنی تەماتە قەدەغەكرا

ماوەی چەند رۆژێكە هاوردەكردنی تەماتە قەدەغەكراوە و ئەوەش بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەكەی لە بەشێك لە شارەكانی عێراق.

بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی تەماتە لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵەوە دراوە و وەزارەتەكە دەڵێت، لە پێناو برەودانە بە بەرهەمی خۆماڵی و هاوكاریكردنی جوتیاران.

بەپێی لێدوانی كاربەدەستانی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، ئێستا بەرهەمی تەماتەی خۆماڵی گەیشتووەتە ئاستی خۆژێنی و بەشی پڕكردنەوەی پێداویستیی ناوخۆ دەكات، بۆیە داوایان لە ئەنجومەنی ئابوریی وەزاری كردووە هاوردەكردنی تەماتە لەم وەرزەدا قەدەغەبكات.

بابەتی پێشتر

بکوژی گەنجەکەی خەبات دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

بەهۆی رەشەبای بەهێزەوە فڕۆکەیەک لە کەوتنەخوارەوە نزیکبووەوە و دەیان سەرنشین برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share