ڤیدیۆ.. پۆڵەندا دەڵێت بیلاڕوسیا منداڵانی کورد بەکاردەهێنێت

میدیای پۆڵەندی ڤیدیۆی خۆپیشاندانی کۆچبەرانی ئەمڕۆی کوردی لە سنووری بیلاڕوسیا – پۆڵەندا بڵاوکردەوە و دەڵێت، “بیلاڕوسیا منداڵان بەکاردەهێنێت دژی ئەوروپا”.

ئەمڕۆ کۆچبەرانی سنوری بیلاڕوسیا – پۆڵەندا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، لەناو خۆپیشاندانەکەدا منداڵان لەبەر بەفرباریندا وەستاون و داوای مافی مانەوە لە ئەوروپا دەکەن.

منداڵەکان وێنەی “سانتاکڵوس، بابە نوئێل”یان بەرزکردووەتەوە کە گیانی لەدەستداوە لەناو جەنگەڵدا، وەک ناڕەزایەتییەک بۆ دۆخی منداڵانی کورد لە سنووری بیلاڕوسیا – پۆڵەندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. عەبدولفەتاح هەورامی: وەزیری تەندروستیی هەرێم لە بابەتی تۆماری کتێبی گینسەکەدا زوڵم لە سلێمانی دەکات

د. عەبدولفەتاح هەورامی، رایگەیاند، “وەزیری تەندروستیی هەرێم لە بابەتی تۆماری کتێبی گینسەکەدا زوڵم لە سلێمانی دەکات”. د. عەبدولفەتاح…
Total
0
Share