دوای 25 ساڵ سەرژمێری لە عێراق دەکرێت

ساڵی داهاتوو بە ئۆنلاین سەرژمێری لە عێراق دەکرێت و نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، حكومەت بودجەی بۆ دابیندەكات.

مەهدی عەلاق، بەڕێوەبەری سندوقی دانیشتووانی سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق تەواوبوون و بڕیارە لە ساڵی 2023ـدا ئەنجامبدرێت.

بەپێی وتەی مەهدی عەلاق، ئەنجامدانی سەرژمێری بۆ دانیشتووانی عێراق بەندە بە دابینکردنی بودجە بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەكە و دەڵێت، “لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023ـدا بۆی تەرخاندەكرێت و حکومەتی عێراق ویستێکی جددیی هەیە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری و دابینکردنی بودجە بۆ ئەو مەبەستە”.

بەڕێوەبەری سندوقی دانیشتووانی سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئاشكرایكرد، سەرژمێرییەكە بە شێوازی ئەلیکترۆنی و لە رێگەی ئینتەرنێتەوە دەكرێت، “بۆیە پێویستە ئامێر و ئامرازە تەکنیکییەکان پێشوەختە دابینبکرێن”.

بابەتی پێشتر

رۆژنامەنووسێك داوای رفاندنی كوڕی بەرپرسان دەكات

بابەتی دواتر

تەرمی شەهیدی فەرماندە ئاکام عومەر دەگاتەوە كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share