زانیاری سەبارەت بە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە

درەنگانی شەوی رابردوو تا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە كۆبووەوە.

لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەوە، د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی بە ئێستای راگەیاند، كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە ئامادەكردنی راپۆرتی لیژنەی دارایی لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بۆ دووەم خوێندنەوەی پڕۆژەیاساكە لە هەفتەی داهاتوودا.

كۆبوونەوەكە بە سەرۆكایەتیی موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو، راگەیەندراوی نووسینگەی مەندەلاوی دەڵێت، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەندامانی لیژنەی دارایی راسپاردووە وردبینی لە گشت بڕگەكانی پڕۆژەیاسای بودجەدا بكەن و چەند رێكارێك بگرنەبەر بۆ زیادكردنی پارەی تەرخانكراو بۆ پەرەپێدانی هەرێمەكان و چەند تەوەرێكی دیكە.

د. نەرمین مەعروف جەختدەكاتەوە كە لیژنەی دارایی چەند تێبینییەكی لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە هەیە، لەوانە قەبارەی هەردوو بودجەی بەگەڕخستن و وەبەرهێنان، نرخی خەمڵێندراوی نەوت، قەبارەی كورتهێنان و سەرچاوەی پارەداركردنی كورتهێنان لە قەرزی ناوخۆیی و دەرەكیدا و دەیانەوێت بەو شێوەیەی بە گونجاوی دەزانن گۆڕانكارییان تیادا بكرێت.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

رێگەیەکی نوێ بۆ پێشبینیکردنی بومەلەرزە دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share