كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئاسمانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ و سبەینێ نیمچەهەور و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرماش نزمدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچەهەور و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك نزمتر دەبێت بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە بە نزیكەی ( 1 تــا 3 ) پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر / 20 پلەی سیلیزی

سلێمانی / 17 پلەی سیلیزی

دهۆك / 18 پلەی سیلیزی

كەركوك/ 22 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە / 18 پلەی سیلیزی

زاخۆ / 19 پلەی سیلیزی

سۆران / 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان/ 23 پلەی سیلیزی

بابەتی پێشتر

لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوەدا لە فەرەنسا 24 كەس بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

لە بەرژەوەندیی مامۆستایانی وانەبێژ بڕیار دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ خۆڵبارینە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و پێشبینیی ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک لە سبەینێوە لە کەشدا…
Total
0
Share