سوپای عێراق هێزی جوڵاند و داوای بازگەیەك دەكات

سوپای عێراق داوای چوارڕیانی بازگەی زینانە دەكات و لە ئێستادا هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان لە كۆبوونەوەدان.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سنووری گەرمیان گواستییەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای عێراق بە بیانووی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن هێزەكانیان لە سنووری ناحیەی زینانە جوڵاندبوو، ئەمڕۆ چوارشەممە هێزە عێراقییەكان سەردانی پێشمەرگەیان كردووە و داوای بازگەی چوارڕیانی زینانە دەكەن كە ئەو بازگەیە لە ساڵی 2003ەوە لە دەستی هێزی پێشمەرگەدایە و ئێستا سوپای عێراق داوا دەكەن بازگەكە بە هاوبەشی بەرێوەببرێت.

ئاشكرایكرد، بازگەكە كەركوك، خورماتوو، قادركەرەم و زینانەی لەسەرە و لە ئێستادا هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەكۆبوونەوەدان.

بابەتی پێشتر

ئەوروپا تا ساڵی 2035 بەیەکجاری کۆتایی بە فرۆشتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەهێنێت کە بە سوتەمەنی کاردەکەن

بابەتی دواتر

ئاسایشی ڕاپەڕین: کەسێکی مەترسیدارمان دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمی ئێستا ڕێگریلێكرا.. ڕێگەنەدرا میدیاكان خۆپیشاندانی كەسوكاری چالاكوانانی بادینان بگوازنەوە

لەلایەن بازگەیەكی ئاسایشەوە ڕێگەنەدرا تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا بگاتە شیلادزێ بەمەبەستی ڕووماڵكردنی خۆپیشاندانی كەسوكاری چالاكوانانی بادینان. بڕیاربوو كاتژمێر…
Total
0
Share