تەنها لە مانگی ڕابردوودا 30 كۆڵبەر كوژراون یان برینداربوون

زۆرترین حاڵەتیان لە پارێزگای سنە بووە

لەماوەی مانگی ئابی ڕابردوودا لانیكەم 30 كۆڵبەر و كاسبكار لە سنوورەكانی كوردستان كوژراون یان برینداربوون.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، لە مانگی ڕابردوودا لانیكەم 30 كۆڵبەر لە سنوورەكانی كوردستان یان كوژراون یان برینداركراون.

دەڵێت، 93%ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ئێران بووە.

بەپێی ڕاپۆرتەكە لەو ماوەیەدا حەوت كۆڵبەر و كاسبكار كوژراون و 23شیان برینداربوون.

زۆرترین ژمارەی قوربانییان لە پارێزگای سنە تۆماركراوە بە 20 حاڵەت، شەش حاڵەت پارێزگای كرماشان و چوار حاڵەتیش ئورومییە بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: دەبێت ئەو فەرمانبەرانەی بە هەڵە خانەنشینکراون بگەڕێندرێنەوە سەر کارەکانیان

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “دەبێت ئەو فەرمانبەرانەی بە هەڵە خانەنشینکراون بگەڕێندرێنەوە سەر کارەکانیان”. د. بڕیار رەشید، ئەندامی…
زیاتر ببینە

بەهۆی راگرتنی گرێبەستی کارمەندەکانییەوە بەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشید داخرا

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشید رایگەیاند، بەهۆی راگرتنی گرێبەستی کارمەندەکانەوە ماوەی مانگێکە بەشی چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانەی…
Total
0
Share