لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوەدا لە فەرەنسا 24 كەس بوونە قوربانی

لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوەدا لە رۆژهەڵاتی فەرەنسا 10 كەس گیانیان لەدەستدا.

بەیانی ئەمڕۆ بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە باڵەخانەیەك لە شاری لیۆن لە رۆژهەڵاتی فەرەنسا كەوتەوە و بەهۆیەوە 10 كەس گیانیان لەدەستدا و 14 كەسی دیكەش برینداربوون.

میدیاكانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردووە، ئەو باڵەخانەیەی ئاگرەكەی تێدا كەوتووەتەوە حەوت نهۆم بووە.

هاوكات وەزارەتی ناوخۆی فەرەنساش بڵاویكردووەتەوە، پێنج لە قوربانییەكانی رووداوەكە منداڵن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەرزشکارێکی ‌‎13‎ ساڵان سەرنجی جیهان بەلای خۆیدا رادەکێشێت

ڤایڤهاب سوریاڤانشی، ئەو وەرزشکارەیە کە بەهۆی ‏لێهاتووییەکەیەوە سەرنجی جیهانی بەلای خۆیدا راکێشاوە، بەجۆرێک لەلایەن ‏دەوڵەمەندترین یانەی هیندستانەوە گرێبەستێکی…
Total
0
Share