تەرمی هاوڵاتییەك دۆزرایەوە

تەرمی هاوڵاتییەك لە قەزای ئاكرێ لە سنووری پارێزگای دهۆك دۆزرایەوە و تەندروستیی ئاكرێ دەڵێت، “شوێنەواری سێ گولـلەی پێوەیە”.

نێچیرڤان فەخرەدین بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ئاكرێ رایگەیاند، تەرمی هاوڵاتییەكی تەمەن 45 ساڵ بە ناوی (م. ا. م) كە خەڵكی گوندی مەزرینگانی سەر بە ناوچەی دینارتەیە لە سنووری ئاكرێ دۆزراوەتەوە.

ئاشكراشیكرد، تەرمەكە شوێنەواری سێ گولـلەی پێوەیە كە هەرسێكیان نراون بە سنگییەوە و بەپێی وتەی كەسوكاری، كوژراوەكە نەخۆشیی دەروونیی هەبووە.

بابەتی پێشتر

بانكی ناوەندی دۆلاری كرد بە 1465 دینار

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی شەفافییەت لە داهاتی سلێمانی رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share