لە ئەمشەوەوە بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکان دەگۆڕدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئەمشەوەوە بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕدرێت و کاتەکەی کەمدەکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژانە لەکاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ تا 1:00ی شەو کاردەکەن.

هاوکات، ئەوەشی خستووەتەڕوو، مۆلیدەکان لە کاتژمێر 6:30 خولەکی بەیانی تاوەکو 8:00ی بەیانی کاردەکەن و لەدوای 8:00ی بەیانییەوە تاوەکو 12:00ی نیوەڕۆ کارناکەن.

باس لەوەشکراوە، رۆژانی هەینی بەیانییان لەنێوان کاتژمێر 6:30 بۆ 8:00 کارناکەن و لە بری ئەوە کاتژمێر 11:00 لە جێگەی کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ کاردەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە رۆژی دووشەممەوە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share