کەشناسی هەرێم: کەشوهەوا دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند لە ئەمڕۆوە بارانبارین کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، “ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێک کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمە بارانی کەمی پچر پچر هەیە، لە ناوچەکانی باشوور و رۆژئاوای شارى سلێمانی و باکووری شاری کەرکوک ئەگەری کەمێک تاوە  باران و بروسکە هەیە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەمڕۆ پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1- 2 ) پلە بە بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

ئاشکراشیکرد، “سبەی هەینی ئاسمان نیمچە هەور بۆ ساماڵ دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی لقی سلێمانی یەکێتیی بەڵێندەران: حکومەتی هەرێمی کوردستان حەزدەکات قەرزەکان زۆربێت بۆ ئەوەی نەیداتەوە

وتەبێژی لقی سلێمانیی یەکێتی بەڵێندەران، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێیخۆشە بزۆرترین بڕەپارە قەرزاری بەڵێندەران بێت، تاوەکو نەیداتەوە. ژین عەبدوڵا،…
زیاتر ببینە

بەشی نەشتەرگەریی قەڵەوی لە سلێمانی کرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بەسی نەشتەرگەریی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژی دووشەممە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت. لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی…
Total
0
Share