بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح: جەخت لە پاراستنی فەرهەنگی ‏پێکەوەژیانی ئایینەکان دەکەمەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح، ‏پیرۆزبایی لە کریستیانەکانی جیهان، عێراق و هەرێمی کەردستان دەکات و پاراستنی ‏مافەکانیان بە ئەرکی هەموولایەک دادەنێت.‏

لە پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، “خوشک و برا مەسیحییەکانم لە تەواوی ‏جیھان، عێراق و بەتایبەتی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم بەبۆنەی ‏جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت)، بەئومێدم جەژنی ئەمساڵتان ‏بە شادی، ئاشتەوایی و پێکەوەیی بەسەرببەن”.‏

بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، ”لەم بۆنە مەزنەدا، جەخت لە پاراستنی فەرھەنگی جوانی ‏پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینەکانی کوردستان دەکەم”.‏

هەروەها پارێزگاریکردن لەسەرجەم مافەکانی خوشک و برا مەسیحییەکان بەئەرکی ‏سەرشانی هەمووان دەزانێت، کە دەبێت وەک پێکھاتەیەکی دێرینی ئەم خاک و نەتەوەیە ‏شانازییان پێوەبکرێت.‏

بافڵ جەلال تاڵەبانی بە كریستیانەكان دەڵێت، ”ئومێد دەکەم جەژنی ئەمساڵتان جەژنی ‏کۆتایی سەختییەکان بێت و ئاشتی و خۆشگوزەرانیی ھەمیشەیی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی ‏لەگەڵ خۆیدا ھێنابێت”.‏

بابەتی پێشتر

تورکیا.. دۆسیەی سوتاندنی سێ گەنجی سوری هەڵایەکی بەرفراوان دەنێتەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی نزمبوونەوەی زۆری پلەکانی گەرماوە کەشناسی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەركردایەتییەكی یەكێتی: هەژموون بەسەر دەسەڵاتی دادوەرییەوە هەرێمی كردووەتە نموونەیەكی ناشرین

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، هەژموونگەرایی پارتی بەسەر دەسەڵاتی دادوەرییەوە وایکردووە هەرێمی کوردستان ببێتە نموونەیەکی ناشرینی حوکمڕانی. میقداد شێخ…
Total
0
Share