پارەكەی بەغداد گەیشتە هەرێم

بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، 320 ملیار دینارەكەی بەغداد گەیشتە هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر وتی، پارەكەی بەغداد بۆ دابەشكردنی موچە لە هەرێم گەیشتووە، كە بڕەكەی 320 ملیار دینارە.

سەرچاوەیەكی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دوێنێ شەممە 10ی تشرینی یەكەم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “لەمەودوا بەغداد پارە بۆ مانگی چەند دەنێرێت، دەبێت حكومەتی هەرێمیش پەیوەست بێت بەو مانگەی كە حكومەتی عێراق دیاریكردووە”.

ڕوونیشیكردەوە، ئەمەش واتە ئەگەر حكومەتی ناوەند بودجەی بۆ مانگی نۆ نارد، دەبێت حكومەتی هەرێم پابەندبێت بە دابەشكردنی موچەی ئەو مانگە، نەك موچەی مانگی چوار یان پێنج، بەمەش پێویستە هەرێم گۆڕانكاری لە موچەی دابەشكراوی مانگانەدا بكات.

بابەتی پێشتر

لەسەر كوشتنی دوو خوشكەكەی چەمچەماڵ تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بابەتی دواتر

ژنێك بە تۆمەتی كوشتنی پیاوێك دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share