یەکگرتوو: بەشداریی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان ناکەین

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئاشکرایکرد کە فراکسیۆنەکەیان بەشداریی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق ناکات.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا محەمەد ئەحمەد بەرپرسی دەستەی باڵای چاودێریی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند، “سبەی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەشداریی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناكات و بایكۆتی دەكەین”.

بڕیارە سبەینێ سێشەممە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و دانیشتنەکە تایبەتدەبێت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، ئەگەرەکان زیاتر بۆئەوەن ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادەنەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جارێکی دیکە توێکاری بۆ تـ.ـەرمی ئەو پێشمەرگەیە دەکرێتەوە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە کـ.ـوژرا

جارێکی دیکە توێکاری بۆ تـ.ـەرمی ئەو پێشمەرگەیە دەکرێتەوە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە کـ.ـوژرا ئەمە دیمەنی ئێستای بەردەم…
Total
0
Share