شێوازی پێدانی مووچە دەگۆڕێت

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی راسپاردە رایدەگەیەنێت، شێوازی پێدانی مووچە دەگۆڕێت و لەمەودوا مووچەخۆران بە كاتێكی كەمتر و بەبێ نۆرەگرتن مووچەكانیان وەردەگرن.

بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی راسپاردە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،

شێوازی پێدانی مووچە بە مووچەخۆران دەگۆڕێت و لەمەودوا مووچەخۆران بە كاتێكی كەمتر و بەبێ نۆرەگرتن مووچەكانیان وەردەگرن.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە رۆژی سێشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڵاویكردووەتەوە كە رۆژی چوارشەممە، دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵی مووچەخۆران دەكرێت و تا كۆتایی ئەم مانگە مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆران دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی: بە دوو رێگا كێشەی مووچە و بودجەی هەرێم لەگەڵ بەغداد چارەسەردەبێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پشكی هەرێمی كوردستان هەمواربكرێتەوە و وەك خۆی رەوانەبكرێت دەتوانرێت زیاتر…
Total
0
Share