خالد عوبەیدی: شەهید ئاکام رۆڵی خۆی لە ئازادکردنی موسڵ و کەرکوک گێڕا

خالد عوبەیدی سەرۆکی دەستەی هاوپەیمانی عەزم لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا رایگەیاند، لە رابردوودا شەهید ئاکام رۆڵی خۆی لە ئازادکردنی موسڵ و کەرکوک گێڕاوە، خوا سەبر بە کەسوکار و خۆشەویستانی بدات.

خالید عوبەیدی سەرۆکی دەستەی هاوپەیمانی عەزم لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، “بە ناوی خۆم و برایانم لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆشی خۆم لە شەهیدکردنی فەرماندەی گەنج ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ رادەگەیەنم”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “هەوڵەکانی شەهید ئاکام لە رزگارکردنەوەی کەرکوک و موسڵ لە دەستی تیرۆرستان شوێنی خۆی گرت، رێز بۆ سەرجەم شەهیدانی عێراق، خوای گەورە سەبر و ئارامی بە کەسوکار و برا و خۆشەویستانی بدات”.

 

 

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئەرجەنتین، کرواتیای تێپەڕاند و گەیشتە کۆتایی مۆندیال

بابەتی دواتر

پەیامنێرانی بێسنوور: 533 رۆژنامەنووس لە زینداندان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share