پیاوێکی کورد دوای ئەوەی توانای دانی مارەیی ژنەکەی نەبووە لە زیندان گیانیلەدەستدا

زیندانییەکی کورد لە گرتووخانەی ئیلام دوای ئەوەی توانای دارایی نەبووە مارەیی ژنەکەی بدات، زیندانیکراوە و دواتریش دوای تێکچوونی باری تەندروستی گیانیلەدەستداوە.

بەپێی هەواڵێکی “تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان”، ئەو کەسە ناوی “ئیبراهیم جەوهەری”یە و تەمەنی 34 ساڵ بووە، چەند ساڵێک بووە بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە مارەیی هاوژینەكەی بدات لە زینداندا بووە.

زانیارییەکانی تۆڕەکە دەڵێن، “باری تەندروستیی ئیبراهیم جەوهەری زۆر ناجێگیربووە، بۆیە براوە بۆ ناوەندی دەرمانی گرتووخانەكە، بەڵام پاش دوو کاتژمێر گەڕێندراوەتەوە ناو زیندانەكەی و دواتر گیانیلەدەستداوە”.

میدیاکانی تایبەت بە ڕووماڵی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەشیان ڕاگەیاندووە، ئیبراهیم جەوهەری ڕێژەی چەوریی خوێنی بەرزبووە.

بابەتی پێشتر

ئەپڵ هۆشداری دەدات.. ئایفۆنەكانتان بە هەڵە بارگاوی دەكەنەوە

بابەتی دواتر

عێراق داوا لە هاوڵاتییانی دەكات ئۆكرانیا جێبهێڵن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share