(ڤیدیۆ) ئەرجەنتین، کرواتیای تێپەڕاند و گەیشتە کۆتایی مۆندیال

لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بردنەوەی بەرامبەر کرواتیا تۆمارکرد.‏

ئەمشەو هەینی، لە یاریگای (استاد لوسیل) و لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی مۆندیال، لە یارییەکی بەهێزدا هەڵبژاردەکانی کرواتیا و ئەرجەنتین ڕووبەڕووبوونەوە.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی لە کرواتیا بردەوە.

گۆڵەکانی “ئالبی سێلیستی” لە خولەکەکانی 34 و 39، 70 لەلایەن لیۆ مێسی (پەناڵتی)، جولیان ئالڤارێز (دوو گۆڵ) تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەرجەنتین سەرکەوتنی بۆ یاریی کۆتایی مۆندیالی قەتەر 2022 مسۆگەرکرد، لە یاریی کۆتاییشدا بەرامبەر براوەی یاریی نێوان هەڵبژاردەکانی فەرەنسا و مەغریب یاریدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ شه‌وی دیپای-دا هۆڵه‌ندا تورکیای کوتا به‌زه‌ویدا

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی قۆناغی شه‌شه‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا…
Total
0
Share