پەیامنێرانی بێسنوور: 533 رۆژنامەنووس لە زینداندان

ژمارەی ئەو رۆژنامەنووسانەی لە زیندانەكاندان گەیشتووەتە 533 رۆژنامەنووس و تەنها لە ئەمساڵدا 57 رۆژنامەنووس كوژراون.

رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور نوێترین ئاماری لەبارەی رۆژنامەنووسانی زیندانیكراوەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، “لە ساڵی 2022ـدا ژمارەكە ئاستێكی پێوانەیی نوێی تۆماركردووە و 533 رۆژنامەنووس زیندانیكراون”.

بەپێی راپۆرتی رێكخراوەكە، بەراورد بە ساڵی رابردوو، ئەمساڵ 45 رۆژنامەنووسی زیاتر زیندانیكراون، دوای ئەوەی ساڵی رابردوو ژمارەیان 488 رۆژنامەنووس بوو.

لەبارەی ژمارەی ئەو رۆژنامەنووسانەی ئەمساڵ كوژراون، رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ئاشكرایكرد، 57 رۆژنامەنووس لە سەرتاسەری جیهاندا كوژراون و بەشێكیان بەهۆی جەنگەوە بوون، ئەوەش بەراورد بە ساڵانی پێشوو بەرزترینە، بەو پێیەی لە ساڵی 2020ـدا 50 رۆژنامەنووس و لە ساڵی 2021ـیشدا 48 رۆژنامەنووس كوژرابوون.

بابەتی پێشتر

خالد عوبەیدی: شەهید ئاکام رۆڵی خۆی لە ئازادکردنی موسڵ و کەرکوک گێڕا

بابەتی دواتر

نرخی گەشتی چوونە بۆشایی ئاسمان دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمارییەكان ئەمریكا كۆنترۆڵ دەكەن

پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان لە هەڵبژاردنی نیوەیی ئەمریكا بەردەوامە و بەپێی دەرئەنجامە سەرەتاییەكان كۆمارییەكان لەپێشەوەن و بۆ ئەوە دەڕۆن…
Total
0
Share