لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار هەفتەیەک مۆڵەت بە بانکی ناوەندی دەدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ماوەی هەفتەیەک مۆڵەت دەدرێت بە بانکی مەرکەزی کە ئەم سەرلێشێواوییەی لە نرخی دۆلار دروستبووە چارەسەربکات، بە پێچەوانەوە ئەنجومەنی نوێنەران بە ئەرکی یاسایی خۆی هەڵدەستێت.

عەزیز شەریف مەیاحی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، “بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار رۆژانە ملیۆنان دۆلار قازانجی تێدایە، کە ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت و تەنها چەند لایەنێک لێی سوودمەندن ئەمەش گەندەڵییەکی روونە و تەنها قوربانیش هاوڵاتییانن کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و دەرمان و تەواوی پێداویستییەکانی رۆژانە”.

باسی لەوەش کرد، “گەر لە ماوەی هەفتەیەکدا بانکی مەرکەزی بە ئەرکی خۆی هەڵنەستێت لە کۆتاییهێنان بەو سەرلێشێواوییەی لە نرخی دۆلاردا دروستبووە، ئەوا ناچارین دۆسیەکە بەرینە ناو ئەنجومەنی نوێنەران و لەوێوە بەرگری لە پارە و گوەزەرانی هاوڵاتییان بکەین”.

ئەمە لە کاتێکدایە، لەسەرەتای ئەم مانگەوە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکردووە.

لای خۆشییەوە محەمەد شیاع سودانی بڕیاریداوە ئەم دۆسیەیە بکاتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و رێوشوێنی پێویست لەوبارەوە بگرێتە بەر.

 

بابەتی پێشتر

سبەینێ زەوی دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

کەشناسیی جیهانی: ئەمساڵ لە هەرێم وشکەساڵی نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share