نەتەوە یەکگرتووەکان: جیهان بەرەو برسێتییەکی مەترسیدار دەڕوات

ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکردووە، جیهان لەبەردەم برسێتییەکی مەترسیداردایە، ئەو ئامانجەی ڕێکخراوەکە هەیەتی بۆ دەربازبوون و بوژانەوەی جیهان تا ساڵی 2022 تادێت زیاتر دووردەکەوێتەوە لە بەدەستهێنانی.

لە دوایین ڕاپۆرتیدا نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ژمارەی زەرەرمەندبووانی برسێتی لە جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، لە ساڵی 2021دا ژمارەی کەسانی برسی لە جیهاندا گەیشتووەتە 828 ملیۆن کەس.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە ساڵی 2021دا ژمارەی کەسانی برسی بە 46 ملیۆن زیادیکردووە بەراورد بە ساڵی 2020، هەروەها 150 ملیۆن کەسیشی زیاترە بەراورد بە ساڵی 2019.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، جیهان بەرەو ئاڕاستەیەکی پێچەوانە دەڕوات لەو پلانەی دانراوە بۆ بوژانەوەی جیهان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەرجەم شێوازەکانی برسێتی لە جیهاندا تا ساڵی 2030.

ئەو ڕاپۆرتەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی، سندوقی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی کشتوکاڵ، سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان، بەرنامەی خۆراکی جیهانی و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەشدارییان تێداکردووە، ئاماژە بەوەدەکات، کە ڕێژەی برسێتی لە ساڵی 2015 تاوەکو 2019 بە ڕێژەیەکی جێگیر ماوەتەوە، لە ساڵی 2020دا ڕێژەکە بازدانێکی گەورەی بەخۆوەبینیوە، لە ساڵی 2021دا ڕێژەکە بۆ 9.8%ی کۆی دانیشتووانی جیهان بەرزبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

حەكیم زیاش لە میلانەوە نزیكە

بابەتی دواتر

لە بانكێكی هەولێر شەڕ دروستبوو و بریندار هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share