بازرگانی: بەشەخۆراکی ئەمساڵ دابینکراوە و لە باشترین جۆرە

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، پلانێکی باش بۆ بەشەخۆراک دانراوە و بەشەخۆراکی تەواوی ساڵی 2024 دابینکراوە و لە باشترین جۆرە.

ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق راگەیاند، وەزارەت پلانێکی بۆ ساڵی 2024 ئامادە کردووە کە بریتییە لە دەستەبەرکردنی تەواوەتی کەرەستەی سەبەتەی خۆراک.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشە خۆراکی ئەمساڵ باشترینە بەهۆی دابینکردنی کۆگای ستراتیژییەوە و نوێکردنەوەی کەرەستەکانی بە زیادکردنی کەرەستە بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی و کەرەستەی دیکە بۆ مانگی رەمەزان.

باسی لەوەشکردووە، چوار ماددەی خۆراکی بۆ بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان زیادکراوە و حکومەت گرنگی بە باشترکردنی ماددەکانی مانگی رەمەزان داوە و کارتی بەشەخۆراکی و گەڕان بەدوای بەدیلێکی نوێدا کە رێگە بە هاوڵاتی دەدات سەقامگیری خۆراکی بەدەست بهێنێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حزبوڵا: ئەگەر ئەمریكا سەربازەكانی نەكشێنێتەوە لە عێراق هێرشەكانمان بەردەوامی پێدەدەین

بەرپرسی ئەمنی کەتیبەکانی حزبوڵای عێراق، هەڕەشەی زیادکردنی هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا دەکات، ئەگەر تەواوی سەربازەكانیان لە عێراق نەکشێننەوە.…
Total
0
Share