تەنها لە ماوەی یەك هەفتەدا، زیاتر لە 400 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و سێ كەس بەو پەتایە مردوون.
ئامارەكە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویكردەوە و دەڵێت، “لە رۆژی 5 – 11ی كانوونی یەكەم، 411 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و بەوەش كۆی ژمارەی ئەو كەسانەی تا ئێستا لە عێراق تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، بۆ دوو ملیۆن و 464 هەزار و 786 كەس بەرزبووەتەوە”.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا سێ كەس لە ئەنجامی كاریگەرییەكانی تووشبوونیان بە پەتای كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و كۆی ژمارەی قوربانییانی كۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە 25 هەزار و 369 كەس.
ئاشكراشیكردووە، لە ماوەی هەفتەیەكدا 597 تووشبووی كۆرۆنا پەتاكەیان تێپەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتاكەشەوە تا ئێستا دوو ملیۆن و 438 هەزار و 560 كەس دوای تووشبوونیان بە پەتای كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.