ڤاکسینێکی دیکەی کۆرۆنا لە ڕێگادایە

کۆمپانیای نۆڤاکسی ئەمریکی ئاشکرایکرد، لە پشکنینە سەرەتاییەکانیان و تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەیان لەسەر هەزران کەس، دەرکەوتووە ڤاکسینەکە ٪89 کاریگەرە.

کۆمپانیای نۆڤاکس لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ 29 ی کانوونی دووەم، ناوی ڤاکسینەکەی ئاشکراکردووە کە هەمان ناوی کۆمپانیاکەیە و دەڵێت، “تەنانەت بەرامبەر ڤایرۆسە شێوە گۆڕاوەکەی بەریتانیاش کاریگەرە”.

ڤاکسینەکەی نۆڤاکس، لە چەندین وڵات لەسەر مرۆڤ تاقیکراوەتەوە، لەوانە لە بەریتانیا، بۆیە حکومەتی بەریتانیا پێشوازی لە بەکارهێنانی ڤاکسینەکە کردووە دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاسایی و تەندروستییەکان.

بەریتانیا بڕیاریداوە 60 ملیۆن دۆز لە ڤاکسینەکەی نۆڤاکس بکڕێت و بەکاری دەهێنێت تا بتوانێت لەبەرامبەر ڤایرۆسە شێوەگۆڕاوەکەش کاریگەری دەربکەوێت.

نۆڤاکسی ئەمریکی لە بەریتانیاوە دروستکردن و تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەی دەستپێکردووە و وەک خۆی ئاشکرایکردووە ٪89،3 جەستەی مرۆڤ لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەپارێزێت.

ڕاگەیاندنی ئەم ڤاکسینە لە بەریتانیا دەبێتە دووەم ڤاکسینی کۆرۆنا دوای ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد کە بە هاوکاری کۆمپانیای ئەسترازینکا بەرهەمهێناوە.

لە قۆناغی کۆتایی تاقیکردنەوەی ڤاکسینی نۆڤاکس 15 هەزار کەس بەشداریانکردووە لە نێوان تەمەنەکانی 18 بۆ 84 ساڵ و ٪27 ی بەشداربوان تەمەنیان لە سەروی ٦٥ ساڵەوە بووە.

ڤاکسینەکەی نۆڤاکس دەچێتە ڕیزی ڤاکسینە بەرهەمهێنراوەکانی دیکە لە جیهان کە کاریگەرترنیان ڤاکسینەکانی (مۆدێرنا و فایزەر و ئۆکسفۆرد و سپۆتنیک و سینۆفارم)ن.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share