وەزارەتی تەندروستی: لە 24 کاتژمێردا 14 کەس بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ 29ی تشرینی دووەم، ڕایگەیاند کە لە ماوەی شەو ڕۆژی رابردوودا 304 کەس توشی کۆرۆنا بوون و 14 کەسیش گیانیانلەدەستدا.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ” لە 304 کەس توشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 98یان لە هەولێرن و 72 توشبوو لە سلێمانی، 105 لە دهۆک، نۆ لە هەڵەبجە، 18 لەگەرمیان و دوو کەس لە ڕاپەڕین توشی کۆرۆنابوون”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، لەو ماوەیەدا 14 کەس بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە گیانلەدەستدان لە هەولێر سێ کەس، لە سلێمانی چوار کەس و لە دهۆکیش پێنج کەس گیانیانلەدەستدا لە گەرمیان و ڕاپەڕین دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، تاوەکو ئێستا 96 هەزار و 201 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 60 هەزار و 165 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 132 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ڕۆژانى پشووى سه‌رى ساڵیشدا هاوڵاتییان ده‌توانن خۆیان ڤاكسین بكه‌ن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاشكرایده‌كات، لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵیشدا بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا کراوە دەبن و هاوڵاتییان…
Total
0
Share