ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی: شەھیدبوونی ئاکام عومەر شەڕکەرێکی خواناس خەسارەتێكی گەورە بوو

ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی رایگەیاند، شەھیدبوونی گەنجێكی قارەمانی گەلەكەمان و شەڕكەرێكی خواناس و پر لە رەوشتبەرزی وەک ئاكام عومەر خەسارەتێكی گەورە بوو بۆ ھەموو لایەنەكان.

ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی سیاسەتمەداری کورد بەبۆنەی شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام عومەر پرسەنامەیەکی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کرد کە تێیدا هاتووە، “شەھیدبوونی گەنجێكی قارەمانی گەلەكەمان و شەڕكەرێكی خواناس و پر لە رەوشتبەرزی، خۆا لێیخوشبێت ئاكام عومەر خەسارەتێكی گەورە بوو بۆ ھەموو لایەنەكان و جەماوەری كوردستان بە تایبەت جەنابتان”.

لە بەشێکی دیکەی پرسەنامەکەدا هاتووە، “پرسە و سەر خوشی خۆم پێشكەشی ئێوەی بەڕێز و لە رێگای ئێوەوە لە باوكی شەھید و ھەموو خانەوادەی خوا لێخوشبوو دەكەم”.

لە کۆتایی پرسەنامەکەدا ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی رایگەیاندووە، “جێگای شەھید بەھەشتی بەرین بێت و پەشیمانی ئەم دونیایە نەبێت و خوای گەورە سەبوری بە ھەموو لایەك بدات و هاوبەشی خەمتانم و کۆتایی ناخۆشیتان بێت”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکان جەمال: کۆنتڕۆڵی سەرجەم ئەو شوێنە گشتییانە کراوە کە سیستمی شۆڤاژ بەکاردەهێنن

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، کۆنتڕۆڵی سەرجەم ئەو شوێنە گشتیانەیان کردووە کە سیستمی شۆڤاژ بەکاردەهێنن، بەڵام ناتوانن…
Total
0
Share