كاتژمێرێكی نوێ دەبێتە ركابەری ئەپڵ و سامسۆنگ

كاتژمێری “OnePlus” بە كۆمەڵێك تایبەتمەندیی نوێوە، بووەتە ركابەری كاتژمێرە زیرەكەكانی ئەپڵ و سامسۆنگ.

كێشی كاتژمێرەكە 52 گرامە، رووكارەكەی كانزاییە و شووشەكەی دژەڕووشان و دژەئاو و گەرد و تۆزە، چێوەیەكی كانزایی هەیە و بە سیستمی “AMOLED” كاردەكات.

جگە لەوەی لەگەڵ زۆرینەی مۆبایل و تابلێتە زیرەكەكاندا پەیوەستدەكرێت و كاردەكات، “OnePlus” سیستمی جی پی ئێس لەخۆدەگرێت و بلوتوسی هەیە و بەپێی وتەی شارەزایان، بە خێرایی و سانایی پەیوەستی ئامێرەكانی دیكە دەبێت.

هەستەوەرەكانی كاتژمێرەكە ترپەكانی دڵ و رێژەی ئۆكسجینی خوێن دەپێون و چاودێریی تەندروستیی جەستە و لەشڕێكی و تێكڕای كاتەكانی خەوتنی بەكارهێنەرەكەی دەكەن.

بابەتی پێشتر

رووداوێکی هاتوچۆ برینداربوونی سێ کەسی لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

بەغداد 151 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share