رووداوێکی هاتوچۆ برینداربوونی سێ کەسی لێکەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە ناو شاری کەلار شۆفێرێک و دوو سەرنشین برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ لە ناو شاری کەلار و لە شەقامی دوو سایدی گەڕەکی جوتیاران بۆ پشتێنەی شار، ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیۆندای ئەلێنترا کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری وەستاودا کێشا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێر و دوو سەرنشین کە یەکێکیان منداڵە برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە و لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەرێمی كوردستان خاوەنی ژێرخانێكی بەهێزی گازە و دەبێت مامەڵەیەكی بەرپرسیارانەی لەگەڵ بكرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دوو دیداری جیاوازدا لە واشنتن لەگەڵ هەریەك لە ئامۆس هۆچستاین،…
Total
0
Share