سامسۆنگ جیاوازییەكانی گالاكسی “A34″ی ئاشكراكرد

كۆمپانپای سامسۆنگ تایبەتمەندییەكانی ئامێری مۆبایلی گالاكسی A34ی ئاشكراكرد و دەڵێت، تەكنیكی  بەرزە.

بەپێی زانیارییە ئاشكراكراوەكان، مۆبایلی گالاكسی “A34” دەبڵ سیمكارت و دژەئاو و دژەتۆز دەبێت، كێشی ئامێرەكە 205 گرامە و قەبارەی شاشەكەی 6.8 ئینچە.

كوالێتیی نیشاندانی وێنە لە شاشەی گالاكسی A34دا 1080/2400 دەبێت و رووكارەكەی دژەشوخت و شكانە و بە شووشەی  Corning Gorilla Glass رووپۆشكراوە، ئامێرەكە بە سیستمی ئەندرۆید كاردەكات و تەكنیكی 5 نانۆمیتەری تیادا بەكارهێنراوە، قەبارەی یادگەكەی دەگاتە 512 گێگابایت.

كامێراكانی گالاكسی “A34” پەرەیانپێدراوە و سەرەكییەكەیان سێ زوومی هەیە و كوالێتییەكەی (64+13+2) مێگاپێكسڵە و توانای باترییەكەی 5050 میلـلی ئەمپێرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوروپا مانگێکی دەستکرد دروستدەکات پێشبینیی ڕووداوە سروشتییەکان و لافاوەکان دەکات

ئەوروپا مانگێکی دەستکرد دروستدەکات کە تێچووەکەی چوار ملیار دۆلارە، یەکەم جۆرە کە بتوانێت پێشوەختە هۆشداریبدات لە شەپۆلە سەختەکانی…
Total
0
Share