یارییەکی ئەلیکترۆنیی بچووک ڕکابەری پلەیستەیشن دەکات

کۆمپانیایەکی ئەمریکی ئامێرێکی یاریکردنی بچووکی خستووەتەڕوو، کە دەتوانرێت لەناو گیرفان یان لەگەڵ کلیلەکانت هەڵیبگریت و بچووکترین جۆری یارییە ئەلیکترۆنییەکانە لە جیهاندا، ئەگەری هەیە لە بازاڕی یارییە ئەلیکترۆنییەکان دەنگدانەوەی گەورەی هەبێت و کێبڕکێی توندی یارییە بەناوبانگەکانی وەک پلەیستەیشن بکات.

یارییە ئەلیکترۆنییەکە پارچەیەکی بچوکە، قەبارەکەی هێندەی پوولێکی پۆستە دەبێت و لەلایەن دوو ئەندازیارەوە دروستکراوە کە لە کۆمپانیایەکی داهێنەری یارییە ئەلیکترۆنییەکاندا کاردەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە گۆڤاری دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، ئەو یارییە نوێیە ناوی (Thumby)یە، لەبەرهەمی کۆمپانیای (تاینی سێرکیوتس)ە و بارەگاکەی لە ئوهایۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.

یارییە نوێیەکە پێنج یاریی پێشتری تێدایە کە لە  نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا دروستکراون و بڵاوبوونەتەوە، ئەوانیش وەکو یاریی (Tetris) و یاریی (Snake).

ئەوانەی ئامێرە نوێیەکە بەکاردەهێنن، دەشتوانن هەر یارییەک بیانەوێت لە ئامێرەکەدا جێگیری بکەن، دەشتوانن لەگەڵ بەکارهێنەرانی دیکەی ئامێرەکە بەهاوبەشی یاریبکەن.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی ستایشی فەیسەڵ كەریم خان دەكات

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم لەسەر هێنان و نرخی بەنزین ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share