ریزبەندی گەورەترین بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە جیهاندا

تا ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە جیهاندا و بە جیاوازییەکی زۆر لە پێش رکابەرەکانییەوەیەتی کە لە ساڵی 2021، 16.6 ملیۆن بەرمیل بووە لە رۆژێکدا.

کۆمپانیا پریتش پترۆلیۆم بڵاویکردووەتەوە، “تا ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە جیهاندا و بە جیاوازییەکی زۆر لە پێش رکابەرەکانییەوەیەتی کە لە ساڵی 2021 16.6 ملیۆن بەرمیل بووە لە رۆژێکدا، لە دوای ئەویش هەریەکە لە سعودییە و روسیا دێن کە بڕی بەرهەمی رۆژانەیان 11 و 10.9 ملیۆن بەرمیل نەوتە لە رۆژێکدا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بەم سێ دەوڵەتە هێندەی حەوت دەوڵەتەکەی دیکەی 10 گەورەترین بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە جیهاندا نەوت بەرهەمدەهێنن”.

ئاشکراشی کرد، “کەنەدا پلەی چوارەمی لە بەرهەمهێنانی نەوتدا هەیە و رۆژانە بڕی 5.4 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە نەوتی هەیە، لە دوای ئەویش عێراق دێت کە رۆژانە 4.1 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە، هاوکات چین چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە و ئیمارات بە 3.7 ملیۆن بەرمیل و ئێران بە 3.6 ملیۆن بەرمیل پلەکانی کۆتایی ریزبەندی گەورەترین بەرهەمهێنەرەکانی نەوتیان لە جیهاندا گرتووە.

 

بابەتی پێشتر

تویتەر هەڕەشە لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن دەکات

بابەتی دواتر

سودانی گەڕاندنەوەی بەشی دووەم لە پارەی "دزیی سەدە"ی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت لە ئەمڕۆدا

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەراورد بە نرخەكەی لە دوێنێ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی. بەیانی ئەمڕۆ هەینی، یەك…
Total
0
Share