تویتەر هەڕەشە لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن دەکات

تۆڕی تویتەر لە ئەمڕۆوە نرخی خزمەتگوزاریی “تویتەر شین” بەرزدەکاتەوە، ئەو بڕیارەش تەنها بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی ئەپڵ دەگرێتەوە.

وا پێدەچێت بڕیارەکە بەوجۆرەبێت، ئەگەر کڕینەکە لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنەوە لەسەر ئامێرەکانی “ئایفۆن” و “ئایپاد” ئەنجام بدرێت، نرخەکە بۆ یازدە دۆلار بەرزبکرێتەوە، لەکاتێکدا نرخەکە بۆ هەشت دۆلار دادەبەزێت ئەگەر بەشداریکردنەکە لەڕێگەی ماڵپەڕەکەوە بکرێت.

ئامانجی ئەم هەنگاوە کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لێبڕینی ئەپڵە تا لەسەدا سی لە هەر پارەدانێک کە لەناو ئەپڵیکەیشنەکاندا دەکرێت.

تویتەر لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمدا تویتەری بلوی خستە بازاڕەوە، پێش ئەوەی بیوەستێنێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی هەژمارە ساختەکان، دواتر بڕیار بوو لە 29ی ئەم مانگە دووبارە دەستپێبکاتەوە، بەڵام دواکەوت.

ئیلۆن ماسک، کە لە مانگی نۆڤەمبەردا بە بڕی 44 ملیار دۆلار تویتەری کڕیوە، مانگی ڕابردوو لە زنجیرە تویتێکدا چەند سکاڵایەکی لەگەڵ ئەپڵدا خستەڕوو، لەوانە ئەو کرێیەی کە کۆمپانیای ئایفۆن بەرهەمهێنەری ئایفۆن لە بەکارهێنەران وەریدەگرێت.

هەروەها ئەپڵ تۆمەتبار دەکات بەوەی هەڕەشەی قەدەغەکردنی تویتەر لە ئەپ ستۆرەکەی دەکات و ڕایگەیاندووە کە کۆمپانیای دروستکەری ئایفۆن ڕێکلامەکانی لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا ڕاگرتووە.

بابەتی پێشتر

عێراق گەورەترین هاوردەکاری بەرهەمە ئوردنییەکانە

بابەتی دواتر

ریزبەندی گەورەترین بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە جیهاندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share