سودانی گەڕاندنەوەی بەشی دووەم لە پارەی “دزیی سەدە”ی راگەیاند

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، گەڕاندنەوەی بڕێکی دیکە لە پارە دزراوەکەی باج کە ناسراوە بە “دزیی سەدە” راگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە نووسینگەی سودانی بڵاویکردووەتەوە، “بە بەدواداچوونی راستەوخۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیران و بە هاوکاریی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دەسەڵاتدارانی پسپۆڕ لە پرسەکانی دەستپاکی بەردەوامن لە وەرگرتنەوەی پارەی باجانەی دزرابوون و بە “دزیی سەدە” ناسراوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “دووپاتیدەکەینەوە ئەوەی سەرۆکوەزیران لە 27 مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا ڕایگەیاند، بەشی دووەمی ئەو پارانە وەرگیرایەوە، بە بڕی 134 ملیار و 455 ملیۆن و600 هەزار دینار، کە بەپێی پێویست لە هەژماری بانکی ڕافیدەین دانرابوو، بەجۆرێک کە کۆی ئەو بڕە پارەیەی وەرگیراوەتەوە 317 ملیار و 535 ملیۆن و 536 هەزار و 525 دینارە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، “ئۆپەراسیۆنەکانی وەرگرتنەوەی پارە و بەدواداچوون بۆ داواکراوان بەردەوامە لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی سەرۆک وەزیران، لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت کە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە پێشەنگی کارەکانی دادەنێت”.

بابەتی پێشتر

ریزبەندی گەورەترین بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە جیهاندا

بابەتی دواتر

ئاگر لە شوقەکانی مامۆستایان لە شاری هەولێر کەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مالكی وەڵامی سەدر دەداتەوە

نوری مالكی وەڵامی وتارەكەی موقتەدا سەدر دەداتەوە و دەڵێت، گفتوگۆی جددی بە ڕێزگرتن لە دەستوور دەستپێدەكات. نوری مالكی…
Total
0
Share