راوێژكارێكی سەرۆك وەزیران دەڵێت، نیو ملیۆن پارچە زەوی دابەشدەکەین و خانوو هەرزاندەبێت.
موزهر محەمەد ساڵح راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی رایگەیاند، زەوی دابەشدەكەن و پرۆگرامێكی گشتگیر و تەواوكارییان هەیە بۆ بنیادنانی ژێرخان بۆ زەوییەكان.
راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد، وەزیری نوێی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن پڕۆژەیەكی هەیە بۆ كەمكردنەوەی قەیرانی نیشتەجێبوون لە عێراق و ئامادەكاری كراوە بۆ جێبەجێكردنی.
پلانی سەرەكیی حكومەت بۆ كەمكردنەوەی قەیرانی نیشتەجێبوون، دابەشكردنی زەوییە بەسەر هاوڵاتییاندا وەك موزهر محەمەد دەڵێت و جەختیكردەوە، نیو ملیۆن پارچە زەوی ئامادەن بۆ دابەشكردن و ئەوەش دەبێتەهۆی هەرزانكردنی خانوبەرە.