60 ملیۆن دینار قەرز بە هاوڵاتییان دەدرێت

سندوقی نیشتەجێبوون و بونیادنانەوە رایدەگەیەنێت، قەرزێك بە بڕی 60 ملیۆن دینار دەدرێتە هاوڵاتییان هاوكات وادەی گەڕانەوەی لە سوودمەندبووان ئاشكرادەكات.

لەو بارەیەوە ئەحمەد هاشم بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان لە سندوقی نیشتەجێبوون رایگەیاند، بەپێی ماددەی 32 لە یاسای ساڵی 2011 پێدانی قەرزەكە لەلایەن بانكەوە بە چەند شێوازێكی جیاواز بووە كە قەرزەكە بەبێ سوود لە عێراقدا دەدرێتە هاوڵاتییان بۆ ماوەی 15 ساڵ وەردەگیرێتەوە و تەنها رێژەی 2%ی قەرزەكە لە سوودمەندبوو وەكو رسوماتە كارگێرییەكان وەردەگیرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەموو هاوڵاتییەكی عێراقی تەمەنی لە 18 بۆ 65 ساڵدا بێت دەتوانێت لە وەرگرتنی قەرزەكە سوودمەندبێت و لە ساڵی 2005ەوە تاوەكو ئێستا 200 هەزار كەس لە وەرگرتنی قەرزەكە لە عێراقدا سوودمەندبوون كە دەدرێتە ئەو كەسانەی خانوو دروستدەكەن بە مەرجێك رووبەری زەوییەكەيان لە 100 مەتر كەمتر نەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەممار حەکیم: نابێت ناکۆکییە سیاسییەکان رێگری لە پێشکەشکردنی کاندیدێکی گونجاو بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بکات

عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە رایگەیاند، ناکرێت ناکۆکییە سیاسییەکان لە عێراق ببنە هۆی ئەوەی نەتوانرێت کاندیدێکی گونجاو بۆ…
زیاتر ببینە

جێهێشتنی کارەکانی کۆمپانیایەکی بەریتانی لە فڕۆکەخانەی بەغداد نزیکبوو لە ڕاگرتنی سەرجەم گەشتەکان

کۆمپانیایەکی زەمینیی بەریتانی لە فڕۆکەخانەی بەغداد بەشێوەیەکی کتوپڕ کارەکانی ڕاگرت، ئەوەش بەپێی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق نزیکبووە لەوەی سەرجەم…
زیاتر ببینە

شوان محەمەد: دەبێت مانگانە وەكو مووچەخۆرانی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێردرێت

شوان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حكومەتی عێراق، هەرێمی كوردستانی بە پرسی مووچەوە سەرقاڵكردووە لە كاتێكدا چەند…
Total
0
Share