جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا دەستگیركرا

ئیڤا كایلی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا دەستگیركرا، دۆسیەكە پەیوەندیی بە گەندەڵییەوە هەیە و قەتەر تێوەگلاوە.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا، لەلایەن پۆلیسی بەلجیكاوە لە برۆكسل دەستگیركراوە و تۆمەتبارە بەوەی پارەی لە قەتەر وەرگرتووە و چوار كەسی دیكەش بە هەمان تۆمەت دەستگیركراون.

بەپێی وتەی پۆلیسی بەلجیكا، لە كاتی دەستگیركردنی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپادا، دەستگیراوە بەسەر 600 هەزار یۆرۆ و چەند ئامێرێكی كۆمپیوتەر و مۆبایلدا.

ئیڤا كایلی تۆمەتبارە بەوەی پارە و دیاریی بەنرخی لە قەتەر وەرگرتووە، بۆ ئەوەی وڵاتەكەی كەنداو كاریگەری لە دروستكردنی بڕیارە سیاسی و ئابورییەكانی پەرلەمانی ئەوروپادا هەبێت.

لە پای تۆمەتباركردن و دەستگیركردنی ئیڤا كایلی، پارتی سۆسیالیستی یۆنان كە ناوبراو ئەندامێتی رایگەیاند، ئیڤای لە ریزەكانی دەركردووە.

بابەتی پێشتر

هۆشداری لە بەکارهێنانی حەبی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ و فشاری خوێن دەدرێت

بابەتی دواتر

بۆ ماوەی 20 رۆژ دەوامی چەند شوێنێك رادەگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share