فەرەنسا وەک یەکەم وڵات مافی لەباربردنی منداڵی لە دەستووردا جێگیرکرد

فەرەنسا وەک یەکەم وڵاتی جیهان مافی لەباربردنی منداڵی لە دەستوورەکەیدا جێگیرکرد و 80٪ی هاوڵاتییانی ئەو وڵاتەش پشتگیری لەو بڕیارە دەکەن.

لە کۆشکی ڤێرسا ئەندامانی هەردوو ئەنجومەنی پیران و نیشتمانیی فەرەنسا بەکۆی دەنگی 780 ئەندام مافی لەباربردنی منداڵیان لە دەستووردا جێگیرکرد و لە هەموارکردنەوەکەدا هاتووە کە ئەو وڵاتە “ئازادییەکی گەرەنتیکراو” بۆ لەباربردنی منداڵ دابیندەکات.

دوای پەسەندکردنی ئەو بڕیارە تاوەری ئیڤڵ بە دەستەواژەی جەستەم هەڵبژاردەی منە رووناک کرایەوە و گابرێل ئاتال، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا لە لێدوانیکیدا وتی، ” پەیامێک بۆ هەموو ژنان دەنێرین ئەویش ئەوەیە کە جەستەت موڵکی خۆتە”.

لەوبارەیەوە کەنیسەی کاسۆلیکییەکان لەو وڵاتە دژایەتی خۆی بۆ هەموارکردنەوەی ئەو یاسایە راگەیاند و پێشتریش ئەکادیمیای پاپای ژیان، کە گرنگی بە پرسەکانی پەیوەست بە بایۆئێتیک دەدات، لە بەیاننامەیەکدا وتبووی، “لە سەردەمی مافەکانی مرۆڤدا، هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە ژیان لە مرۆڤێکی دیکە وەربگرێتەوە”.

مافی لەباربردنی منداڵ لە فەرەنسا بە بەراورد بە زۆرێک لە وڵاتانی دیکە قبوڵکراوە و لە راپرسییەکاندا دەرکەوتووە کە نزیکەی 80٪ی خەڵکی ئەو وڵاتە پشتگیری لەو پرسە دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەرییە
تا ئێستا بەشێک لە ڕۆژنامەنووسانی هەولێر و دهۆك لە زینداندان

ساڵانە ڕۆژی 3ی ئایار وەک ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەری لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاریکراوە، ئەمرۆ یادەكەیە، بەڵام تائێستا لە…
زیاتر ببینە

سودانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

سودانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و ناوەڕۆکەکەی ئاشکراکرا. نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڵاویکردەوە، “محەمەد شیاع…
Total
0
Share