كۆریای باكوور موشەكە زەبەلاحەكەی لە 2021دا تاقی دەكاتەوە

پەیمانگایەكی ئەمریكی هۆشداریداوە لەوەی، كۆریای باكوور لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا موشەكە كیشوەربڕەكەی تاقی دەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 29ی كانونی یەكەم، پەیمانگای ئاسان-ی ئەمریكی بۆ توێژینەوەی سیاسی ئاشكرایكردووە، پێشبینی دەكەن لە مانگەكانی سەرەتای ساڵی داهاتوودا كۆریای باكوور بە فەرمانی كیم جۆنگ ئون، سەرۆكی وڵاتەكە موشەكی جۆری بیۆنگ یۆنگ تاقی بكاتەوە.

ئەو پەیمانگا ئەمریكییە ئاماژەی بەوەشكردووە، تاقیكردنەوەی ئەو موشەكە كیشوەربڕەی كۆریای باكوور لە ئەگەری بە بنبەستگەیشتنی دانوستانەكانی ئەمریكا و ئەو وڵاتە دەبێت لەبارەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە 10ی تشرینی یەكەم، بە وێنەی تەواو ڕوون و كوالیتی بەرز لە مانۆڕێكی سەربازیی كۆریای باكووردا جۆرێك موشەكی بالیستی كیشوەربڕ پیشاندرا، شیكەرەوە جیهانییەكان ئاماژەیان بەوە كردووە، بۆ یەكەمجارە ببیندرێت كۆریای باكوور خاوەنی ئەو موشەكە بێت.

لەكاتی ئەوە مانۆڕە سەربازییەدا كە بە بۆنەی 75 ساڵڕۆژی دامەزراندنی دەوڵەتی كۆریای باكوور، 10ی تشرینی یەكەم لە پیۆنگیانگ بەڕێوەچوو، كیم جۆنگ ئون، سەرۆكی ئەو وڵاتە وتی، وڵاتەكەی خاوەنی چەكی ئەتۆمییە و بەردەوام دەبێت لە پڕچەككردنی سوپاكەی.

بابەتی پەیوەندیدار.. پیشاندانی موشەكە زەبەلاحەكەی كۆریای باكوور كاردانەوەی بەدواداهات

بابەتی پێشتر

توشبوونی یاریزانانی سیتی بە کۆرۆنا دۆخی تۆپی پێی ئینگلتەرا دەشێوێنێت

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەك كرواتیای هەژاند و وڵاتێكی دراوسێشی لە ترسا وێستگە ئەتۆمییەكانی داخست

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەیەكی ڕوسی ونبوو

فڕۆكەیەكی ڕوسی بە شەش سەرنشینەوە ونبوو. وەزارەتی باری نائاسایی ڕوسیا ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، فڕۆكەیەكی جۆری ئێن –…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 86…
Total
0
Share